بەهۆی خەرجنەکردنی پارەوە، کۆمپانیای گارێکس کاری خاوێنکردنەوەی #شارەزوور#ی ڕاگرت و زبڵ و خاشاکێکی زۆر لە شارۆچککەدا کۆبووە، گەنجێک و پیاوێکی بەتەمەنیش بە خۆبەخشانە زڵ و خاشاکەکە هەڵدەگرنەوە و دەیڕژن.
عەبدوڵا محەمەد تەمەن 57 ساڵ و سەرکەوت محەمەد تەمەن 35 ساڵ، بەرگەی بینی دیمەنی ناحەزی زبڵ و پیسبوونی ژینگەی شارۆچکەکەیان نەگرت و خۆبەخشانە دەستیانب ە کۆکردنەوەی زبڵی ناو شارۆچکەی شارەزووری سەر بە پارێزگای #سلێمانی# کرد.
ئەو دوو هاوڵاتییە، بە تراکتۆرێک بەناو بازاڕی شارۆچکەکەدا دەگەڕێن و ئەو زبڵەی کۆبووەتەوە، کۆیدەکەنەوە و دەیڕژن.
دانیشتوانی شارەزوور بە کارە ژینگەدۆستییەکەی ئەو دوو هاوڵاتییە زۆر دڵخۆشن و دەستخۆشییان لێدەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا نیگەرانن لە بێباکیی حکومەت، کە بەهۆی کەمتەرخەمیی ئەوانەوە کۆمپانیای گارێکس کارەکانی ڕاگرتووە و زبڵ و خاشاکێکی زۆر لە ناوچەکەیاندا کۆدەبێتەوە.
ماوەی سێ ڕۆژە کۆمپانیای گارێکس، کە کاری کۆکردنەوەی زبڵ دەکات، لە شارەدێکانی سیروان، خورماڵ، بیارە، تەوێڵە و شارۆچکەی سەیدسادق-ی سەر بە پارێزگای #هەڵەبجە# و شارەزوور، عەربەت، بەرزنجە، #پێنجوێن# و شارەدێی وارماوای سەر بە پارێزگای سلێمانی، کارەکانی ڕاگرتووە، ئەویش بەهۆی ئەوەی لە 15/7/2019 –وە گرێبەستەکەیان لەگەڵ حکومەت تەواوبووە و لەلایەن حکومەتەوە پارەیان بۆ خەرج نەکراوە[1].
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,024 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!