لە سنووری #گەرمیان# لە ماوەی نۆ مانگدا 114 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کراون و ڕێژەکە زیاتر بووە.
عوسمان عەبدولکەریم، وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان لە لێدوانێکیدا بۆ دواڕۆژ ئەوەی خستەڕوو: لە ماوەی نۆ مانگی ڕابوردووی ساڵی 2019دا لە سنووری گەرمیان لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە 114 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران.
وتیشی: تۆمەتبارەکان بەشێکیان لەبەر داننان بە تاوانەکەیاندا لەلایەن دادگاوە حوکم دراون و ژمارەیەکیشان تاوەکو ئێستا دۆسیەکانیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدان و بەردەوامییان هەیە.
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی #کەلار# بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: کێشەی سنوور لە گەرمیان و #خانەقین# بە تایبەتی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی هاتنی مادەی هۆشبەر لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ ناوچەکە و بۆ ئەمەش پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی تایبەتی هەبێت ئەگینا بارودۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوامی هەبێت لە داهاتوودا زۆر مەترسیدارە.
ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە تۆمەتبارەکان دەستگیر دەکەین، بەڵام پرۆژەی چاکسازیمان نییە بۆ ئەوەی بەر بەم مەترسییە بگرین و زیاتر کۆمەڵگە هۆشیار بکرێتەوە لەوەی خۆیان بە دوور بگرن لە مادە هۆشبەرەکان کە هیچی کەمتر نییە لە شەڕ و ماڵوێرانی.
لە لێدوانێکدا قایمقامی کەلار شەهاب حاجی ئەحمەد ڕایگەیاند: پاڵپشتی هەر پرۆژەیەک دەبین بۆ کەمکردنەوە و بنەبڕکردنی مادەی هۆشبەر کە مەترسی گەورەیە لە سەر کۆمەڵگە و تێکدانی هەموو کایەکانی.[1]
#06-10-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,302 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!