#وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئەنجامی وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، ڕێژەی وەرگرتنی قوتابیان لە خولی یەکەم لە 74% بووە.
ژمارەی وەرگیراوانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە باشووری کوردستان تا ساڵی 2019دا
|
|
|
|
ئەمڕۆ سێشەممە 8-10-2019 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانی ئەنجامدا و بڕیارە کاژێر 5:00 ناوی ئەو قوتابیانە ئاشکرا بکات کە ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان هاتووەتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت ئەمساڵ وەرگرتنی قوتابیان بە ڕێژەی 30% زیادیکردووە. لە خولی یەکەمیش 38.284 دەرچووی 2019 فۆرمی بۆ وەرگرتن پێشکەشکردووە.
سەبارەت بەو قوتابیانەی ئەمساڵ لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوە دەدات 41.833 قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون، کە 3.200 دەرچووی ساڵی 2018ی تێدایە.
رێژەی وەرگرتن لە پارالێل 8% بووە، ئەوانەیشی فۆرمیان پێشکەشکردووە و وەرنەگیراون ڕێژەکەیان تەنیا 4%، واتە 1.482 خوێندکار وەرنەگیراون و هۆکارەکەیشی خراپی پڕکردنەوەی فۆرمەکەیە.
نزیکەی 2.000 کەسیش فڕۆمەکەیان لەسەر لاپەڕەی زانکۆ لایەن بە نیوەچڵی بەجێهێشتووە و پەسندیان نەکردووە. هەروەها 3.052 کورسی بەتاڵیش ماوەتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاشیدەگەیێنێت قوتابیانی وەرنەگیراو دەتوانن لە ڕێگەی لاری هەبوونەوە فۆرم پڕبکەنەوە.[1][2]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,871 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!