راگەیەندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە:
حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە تاوانکارییەکەی دژ بە ڕۆژنامەنوسێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی شەرمەزار دەکات.
بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئێوارە، ڕۆژنامەنووسێکی کەناڵی NRT بەناوی ئامانج محەمەد نووری ناسراو بە #ئامانج بابان# لەگەڵ #لانە محەمەد#ی هاوسەری و هانۆی کچی، لە #سلێمانی# درانە بەر دەستدرێژی گوللە و گیانیان لەدەستدا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بە تووندی ئەم کردەوە تاوانکارییە شەرمەزار دەکات. داواش لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆلێنەوەی جیددی بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان.
جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#16-10-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,497 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!