بەڕێزان سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان
ئەندامانی سکرتاریەت
ئەندامان و چالاکانی ڕیزەکانی یەکێتی ژنان
تێپەڕبوونی (30) ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستان پیرۆز دەکەم و بەهیوام ئەم یادە ببێتە وێستگەیەک بۆ قۆناغێکی نوێ لە خەبات و داکۆکی لە ماف و ئازادییەکانی ژنان لەبەر ڕۆشنایی گۆڕانکاریی و پەرەسەندنە خێراکانی دنیای هاوچەرخ و سەرهەڵدانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییە نوێیەکان.
ژنانی کورد نەک تەنها وەک خوشک و دایک و هاوسەر و هاوڕێ، بەڵکە خەریکە لەبازاڕی کارو پسپۆڕییە جۆراوجۆرەکاندا بە سلکی هێزەکانی ناوخۆشەوە سەلیقه و توانای خۆیان دەردەخەن و ئەمەش هێزی زیاتر دەبەخشێت بە کۆمەڵگا، ژنانی کورد بەشێکی گرنگی خەباتی نەتەوایەتین و قوربانییەکی زۆریشیان له و پێناوەدا داوە کە ئەمەش جیگەی شانازییە.
ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەشتان بە دەرفەت دەزانم بۆ دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی تەواوەتی لە پەرەپێدانی تواناکانی ژنان و بەگژاچوونەوەی بەربەستەکانی بەردەم گەشەکردن و دەرکەوتنیان لە کایە جۆربەجۆرەکان و لەم پێناوەشدا درێغی ناکەین و لێ ناگەڕێین تەنانەت ترس لەگێچەڵ و دەستدرێژی و لەکەداربوون ببنە مۆتەکە بەژنان و لەم بوارەشدا هاوکار و پاڵپشتتان دەبین.
شکۆداربێت یادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتان و لە ڕێگەی ئێوەشەوە سڵاوی تایبەت بۆ تێکڕای ژنانی کورد دەنێرین.
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
#04-11-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,314 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!