یەکینەی پاراستنی ژن لە خۆرئاوای کوردستان ڕایگەیاند؛ لە سەرەتای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خۆرئاوا، 21 ژنی سڤیڵ و 40 #شەڕڤان#ی ژن شەهیدکراون.
نەسرین عەبدوڵلا وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژن (YPJ) لە ڕاگەینراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە هەر لەگەل هێرشەکانی سوپای تورکیا و میلیشیا عەرەبەکانی بۆ سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، تائێستا 21 ژنی سڤیڵ و 40 شەڕڤانی ژن بە دڕندەترین شێوە شەهیدکراون و چەندین جاریش بێڕێزی بەرامبەر تەرمەکانیان کراوە، هەر وەک پێشتر چەندین بەڵگەی ڤیدیۆیی لەسەر بڵاوکراوەتەوە.
راشگەیاند پێش دوو هەفتە چەکدارە توندڕەوەکانی بەرەی نۆسرە لەگەل سوپای تورکیا هێرشێکی فراوانیان دژی شەڕڤانانی ژن ئەنجامداوه و ویستویانە ئیرادەیان بشکێنن، بەڵام بە توندی وەڵامیان دراوەتەوه و ڕێگە لە پێشڕەوییەکانیان گیراوە.[1]
#28-11-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,152 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!