دوا بە دوای ئەوەی کە پێشتر ناوی دەرچووەکانی ئەو مەڵبەندامان ڕاگەیاند کە وردبینی لە ناو دەنگەکانیان کرابوو، ئێستا دوای وردبینی ناوی کاندیدەکانی ئەو مەڵبەندانەی کە کۆتاییان نەهاتبوو، پێکدێن لە پێنج مەڵبەند. ئێستا وردبینییەکانیان کۆتایی هات و لێرەدا ناوی ئەو کاندیدانە ڕادەگەیەنین کە دەنگی پێویستییان بۆ بوون بە ئەندامی چوارەمین کۆنگرەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#. لێرەوە پیرۆزبایی لەو هەڤاڵانە دەکەین و هەڵوێستی یەکێتییانە و دڵسۆزانەی ئەو هەڤاڵانەش دەنرخێنین کە دەرنەچوون، بە گیانێکی یەکێتییانەوە هاوکارمان بوون لە سەرخستنی پرۆسەکە، جارێکیتر پیرۆزە و بەرەو کۆنگرەی نوێبوونەوەی یەکێتییەکەمان
رزگار عەلی حەمەجان
سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان
12-12-2019
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,405 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!