رونکردنەوەیەک لەڕاگەیاندنی #وەزارەتی پەروەردە# وە:
هەندێک پەیج لە سۆشیال میدیا دەنگۆیەکیان بڵاوکردۆتەوە کە بەڕێز وەزیری پەروەردە ناوی قوتابخانەی #قەندیل# ی لەسەر داوای کۆنسڵی دەوڵەتێک گۆڕیوە بۆ قوتابخانەی چێنەر، ئەم هەواڵە بێ بنەمایە و ئامانجەکانی پشتی ئەو پڕوپاگەندانە ڕوونن، بەکورتی:
1 گۆڕینی ناوی قوتابخانە لەدەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەیە نەک وەزیر.
2 کاتێک وەزیری پەروەردە ئەو هەواڵەی بیست، لەهۆکارەکەی کۆڵییەوە، دوو قوتابخانە بەناوی قەندیل هەن، لەبەرئەوە ناوەکەی گۆڕدراوە، بەڕێز وەزیری پەروەردە فەرمانی کردووە کە ناوی قەندیل بۆ ئەو قوتابخانەیە بگەڕێننەوە و قوتابخانەکەی دیکەش کە دەکەوێتە گوندی قەندیل ناوەکەی بکرێت بە قوتابخانەی گوندی قەندیل.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە.[1]
14-12-2019
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,052 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!