بە بۆنەی هاتنی ساڵی تازەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان بەگشتیی و هێزەکانی پێشمەرگە بەتایبەتی دەکەم. دەخوازم ساڵی نوێ هەڵگری پەیامی سەرکەوتنی گەلەکەمان و هێنانەدی خێر و خۆشییی و کۆتایی هاتنی کێشەو گرفتەکان بێت و ئامانجەکانمان بەدی بێت.
گەلی کوردستان لە ڕابردوودا دەردەسەری ومەینەتی زۆری بینیوە و لەرێگەی پێشمەرگە گیان لەسەر دەست و قارەمانەکانیدا گیانفیدایی و قوربانی زۆری داوە بۆ دابینکردنی داهاتووێکی گەشتر و ژیان بە شێوەیەکی ئاشتییانە و سەردەمییانە. ئێستاش کە پێدەنێنە ساڵی تازە بەشاهێدی خەڵک و خاکی کوردستان، هێزەکانیی پێشمەرگە بە ورەو ئومێدی پۆڵاینەوە لەبەرەکان و سەنگەری پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان، پارێزگاری لە هەموان دەکەن.
پیرۆزباییی ساڵی تازە لە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستان دەکەم، هیوادارام لەسایەی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی لەکوردستان دا هەیە، هەرێمەکەمان پارێزراوتر و وەک هەمیشە ماڵێکیش بێت بۆ هەموان بەبێ جیاوازی.
سڵاو لەگیانی پیرۆزی ئەو فیداکارانەی خوێن و تەمەنی خۆیان پێشکەش بەو خاک و نیشتمانە کرد، سڵاو لە یەکە بەیەکەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و تەواوی هێزەکانی، کە بوونەتە پارێزەر و قەڵغانی ئارامی ئەو هەرێمە و مانەوەمان، سڵاو لەخانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و کەمئەندامانی سەنگەر و پێشمەرگە بریندارەکان لەگەڵ هیوای چاکبوونەوە، سەری ساڵی نوێتان لێ پیرۆز دەکەم و درود و ستایش دەنێرین بۆ ڕوحی بەرزەفڕی شەهیدانمان.
لەکۆتاییدا، دەخوازم لەساڵی نوێدا، کاتە سەخت و دژوارەکان تێپەر بکەین و بەگیانی لەخۆبردوویی و لێپرسراویەتیەوە، بەرەو باشکردنی ژیانی هەموان و لەنێویشیدا بارو گوزەرانی پێشمەرگە هەنگاوبنێین و ئایندەیەکی گەش و ئارامی و پێشکەوتن و بوژانەوە بێتە ڕێگامان.
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#31-12-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,604 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!