رێزدار مەتران مار بەشار مەتی وەردە، سەرۆکی ئەساقیفەی ئیبارشیەی ئەربیلی کلدانی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی قەشە دنحا تۆما یوسف، قەشەی (#کۆیە# و هەرمۆتە)ی کەنیسەی کلدانی کاسۆلیکیم بیست، کە بە ڕووداوێکی دڵتەزێن مالئاوایی کرد. بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی لە بەڕێزتان و بنەماڵەی کۆچکردوو و کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین. خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#11-01-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,357 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!