بەگوێرەی هەوالێکی ماڵپەری تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی2019وە، 39 هاوڵاتی خوێندکار و چالاکوانی مەدەنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و 10 هاوڵاتی دیکەش بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەکان کراون.
بەپێی ئەو ئامارانە 33 لەو دەستبەسەرکراوانە تا ئێستا دەستبەسەرن یان هیچ هەواڵێک سەبارەت بە ئازادکردنیان لە بەردەستدا نییە و 6 هاوڵاتی دیکەش بە دانانی بارمتە یان بڕیاری کەفالەت ئازادکراون.
لەو مانگەدا هەروەها 9 خوێندکار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران، لەوان پێویستە ئاماژە بە 3 خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە #سنە# و 5 خوێندکاری زانکۆی ڕازی #کرماشان# بدرێت کە پاش بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانە خوێندکارییەکان دژ بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی ئوکراینی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکران.
لە سنە 10 کەس، لە کرماشان 8 کەس و لە #مەریوان# 6 کەس دەستگیرکراون؛ لە #شنۆ# 5 کەس ڕەوانەی زیندان کراون و هاوڵاتی و چالاکوانی تر لە شارە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون.[1]
#23-01-2020#
دەستگیرکردنی 39 هاوڵاتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2019دا
|
|
|
|
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,096 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!