هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# – HRE ڕایگەیاند لە ناوچەکانی مارە و عەزاز لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی، چالاکییان ئەنجامداوە.
بە پێی لێدوانی HRE لە 21ی کانونی دووهەم لە ناوچەی مارە لە ئەنجامی چالاکییەکدا، لە دژی سوپای داگیرکەران، چەتەیەک کوژراوە.
هەروەها ڕاگەیێنراوە، هاوکات لە 22ی کانونی دووهەمیش لە ناوچەی عەزاز هێزەکانی HRE لە دژی بارەگەیەکی سەربازیی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکیان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە سەربازێکی تورک کوژراوە و سەربازێکی دیکەش بریندار بووە. هەروەها تانکێکی سوپای داگیرکەریش تووشی پێکان هاتووە.
لە لێدوانەکەدا هەروەها باس لەوەش کراوە، هاوکات لەگەڵ ئەو چالاکییانە، سوپای داگیرکەر و گروچە چەتەکانی، لە ناوچەکانی عەفرین و شەهبا بە مووشەک و هاوەن و تانک گوندەکانیان تۆپباران کردووە. لە هەمان ناوچە فڕۆکەی کەشفیش سووڕاونەتەوە.[1]
#23-01-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,185 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!