ناو: ئاڵا
ناوی باوک: عومەر ئیبراهیم
ساڵی لەدایکبوون: 1963
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ئاڵا عومەر ئیبراهیم ساڵی 1963 لە گەڕەکی گۆیژە لە قاوەخانەی سەرچیمەن لەدایک بووە. قۆناغی خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەی لە شاری سلێمانیتەواوکردووە. دەرچووی زانکۆی تەکنەلۆجی #کەرکووک#ە بەشی ئەندازەیی ساڵی 1985-1986. لە ساڵی 1974 بۆ یەکەمجار دەستی کردوقە بەکاری هونەری لە چالاکی قوتابخانەکان. لە زۆربەی ڤیستیڤاڵەکانی قوتابخانەکان بەشداربووە لە شارەکانی (بەغدا - موسڵ - #هەولێر# - ڕومادی - سەماوە - تکریت - سلێمانی)
$چەند گۆرانیەکی تۆمارکردوو$
وەک (خاکی شیرن - ئێوارەی پایز - هەنگە بچکۆلە - ئەی نیشتیمانم - بەفربارین - جریوە - چۆلەکە - بەبە - ئەی تۆپەکە - دڵی سپی...)
وە لەزۆربەی شانۆکاندا بەشداربووە وەک (کەلە سەر - منداڵە بچکۆلەکە و گەشتی چارەنووس - پۆنۆتێلاوماتی...)
وە بەژداری لە چەندین درامای کوردی کردووە و ڕۆلی لەچەندین فیلمدا بینیووە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,347 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!