لە ساڵیادی کارە ساتی یە کی شوباتدا، سە ڕی ڕێز و نە وازش بۆ گیانی پاکی شە هیدان دادە نە وێنین و خۆمان بە قە ڕزارباری کە سوکاری ئە وان و سەرجەم شە هیدانی کوردستان دە زانین، سڵاو و پێزانینی تایبەتیش بۆ شەهیدە زیندووەکان؛ بریندارانی ئەم کارەساتە دەنێرین.
ساڵیادی 1 شوبات و سەرجەم بۆنه و وێستگەکانی قوربانیدانە کانی میللە تە کە مان، دە مانخاتە بە ڕدە م بە ڕپرسیارییە تیە ک چ وەک یەکێتی کە حیزبی شەهیدانە و چ وەک حکومەتی هەرێم کە بەرهەمی خوێن و قوربانیدانی ئەوانە، بۆ ئەوەی سوورتر بین لەسەر کاری پێکەوەیی و یەکخستنی تواناکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، ئەوانەی پێشتر لە خێڵی حەمە و #شارەزوور# و هەورامان و دواتر لە بەرگی ڕێکخراوی تیرۆریستی #داعش#دا ویستیان کۆتایی بهێنن بە کاروانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان.
ئە م یادە خەمناکه و چەندەها ساڵیادیتری له و جۆرەی خەڵکی کوردستان، ئەرک و بەرپرسیارێتی سەرشانمان قورستر دەکەن بۆ مامەڵەکردنی شایستە لەگەڵ بەرهەمی ڕەنج و قوربانیدانی شەهیدان و بنەماڵە سەربەرزەکانیان و ئازاری برینداران و خەم و فرمێسکی قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران کە ئەمەش دەبێت نەک تەنها لەساڵیادەکان بە ڵکو هەموو کات ببێتە ڕێگا بۆ کارو هەنگاوەکانمان.
دروود بۆ گیانی پاکی شە هیدان و ڕێزی بێ پایان بۆ کە سوکارە سە ڕبە ڕزە کانیان
قوباد تاڵە بانی
جێگری سە ڕۆکی ئە نجومە نی وە زیران
#01-02-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,775 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!