ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-#قەسەدە# لە بارەی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا لێدوانێکی بڵاو کردەوە.
لە لێدوانەکەی قەسەدا هاتووە:رۆژی 15ی شوبات چەتە داگیرکەرەکان ویستیان هێرش بکەنە سەر گوندەکانی تل تەمر. دوای شەڕێکی کورت خایەن، هێرشەکە لە لایەن هیزەکانی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمرەوە تێک شکێندرا. لە ئەنجامی شەڕەکەدا 4 چەتە کوژران.
قەسەدە هاوکات ڕایگەیاند، ڕۆژی 16ی شوباتیش لە عەین عیسا چەتە داگیرکەران بە چەکی قوڕس هێرشیان کردووەتە سەر چەندین گوند. لە نزیک گوندی کاپیرلیک کاروانێکی هیزە سەربازییەکانی ڕوسیاش بوو بە ئامانجی هێرشەکان. لە ئەنجامدا کاروانە سەربازییەکەی سوپای ڕوسیاش پاشەکشەی کردووە.[1]
#18-02-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,314 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!