ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست گۆشەگیری و فشارەکانی لە سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد قوڕس کردووە و لەدژی گەلی کورد سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبات.
لە 7ی ئابی 2019ەوە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەرمان ئاستەنگکراوە و گۆشەگیری بەردەوامە. دوایین جار لە ڕاگەیاندنەکاندا باسی ئەوەکرا کە لە دورگەی ئیمڕالی ئاگرکەوتووەتەوە. زانیاری لەبارەی تەندروستی و ئاسایشی ڕێبەرمان و زیندانیانی تر هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە. ئاستەنگکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادە و پارێزەران یەکێک لە کردەوە هەرە بێئەخلاقیەکانی ڕژێمی فاشیستە. لە بەرانبەر هێرشەکان دەزگا نێودەوڵەتیەکان بێدەنگن ئەوەش هاوبەشی تاوانەکەیە. سی پی تی لە سەرەتادا، هیچ ڕەوایەتی ئەو دەزگایانە نەماوە.
ئێمە وەک ژنان بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و ئازادی ڕێبەرمان بێوەستان بەردەوامی بە تێکۆشانمان دەدەین. بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان ئەوەیە، تا چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زانیاری وەرگرتن لەبارەی تەندروستی و ئاسایشیی بەدەستنەهێنرێت، بڕژێینە سەر شەقامەکان و چالاکی ئەنجامبدەین.[1]
#27-02-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,427 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!