ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەم بارەیەوەی ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
2ی ئازار لە کاتژمێر 11:00 هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی هەفتانین کە لە هەرێمی هەفتانین سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە، لە دژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی کۆنفڕانسی گەورە چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا سەربازێک کوژرا.
3ی ئازاریش لە کاتژمێر 17:30 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی گۆشنەی سەر بە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد. لە ئەنجامی بوردومانەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.[1]
#04-03-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,690 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!