هەمومان ئه و ڕاستییە دەزانین دکتاتۆر و داگیرکەرەکانی کوردستان لەنێوانیاندا ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق بەردەوام بە ئاگر و ئاسن خەڵکی کوردستانیان داپڵۆسیوە و ڕێگریان لە داخوازیە ڕەواکان کردووە، ئەوەی جێگەی سەربەرزی و شانازیە، ئەوانە هەرگیز نەیان توانیوە گیانی ئازادی و ورەی پۆڵاینی خەفە بکەن و ڕێگەی ڕاستی خەبات لە کۆمەڵانی خەڵکی بگیرێت، قوربانیەکانی گەلی کوردستان گەواهی ئه و ڕاستیە حاشا هەڵنەگرەن، لەهەر ئان و ساتێکیشدا هەڵکەوتبێ باسکی مەردایەتیان لێ هەڵماڵیوە و بەسەخاوەتەوە لەپێناو ئامانجە ڕەواکان خوێنی هەزاران گەنجیان کردۆتە خەڵات بۆ گەل و نیشتمان.
ئازادیخوازان
رژێمی دیکتاتۆری بەکوشت و بڕ و ئەنفال و کیماباران گەلی کوردستان نەوەستا پەلاماری دەوڵەتە دراوسێکانیشیدا لەوانە ئێران و کوێت بەدیاریکراوی لەگەڵ پەلاماری کوێت، هەلومەرجێک هاتە پێشەوە کە تیایدا کۆمەڵانی خەڵک تۆڵەی ئه و هەموو زۆرداری و دڕەندەییە بکەنەوە، ئەوەبوو لە پێنجی ئاداردا خەڵکی ئازادیخوازی دەڤەری ڕاپەڕین هەڵمەتی شێرانەیان بردە سەردامودەزگاکانی ڕژێمی داگیرکەر و لەچاوتروکانێکدا دەڤەرەکەیان پاک کردەوە و تەپڵی سەرکەوتنیان لێداوبووە دەسپێک بۆ ئازادکردنی تەواوی کوردستان، پیرۆزە ئه و یادەمەزنە لە کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
شەکاوە بێت خەباتی ڕەوای گەلەکەمان
روە و بەدەستهێنانی تەواوی ئامانجەکان
#یەکێتی مامۆستایانی کوردستان#
#05-03-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,159 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!