بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزی پیرۆزو سەری ساڵی تازەی کوردییەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی سەرجەم کوردستانیانی خۆشەویست دەکەم، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان، هاوکات پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی خەڵکی ئازاو تێکۆشەری #کەرکووک# دەکەم بەبۆنەی 29هەمین ساڵیادی ڕاپەڕین و ئازادکردنی ئەم شارە خۆڕاگرە لە نەورۆزی 1991دا، کە ئەوکات ڕاپەڕین بەئازادکردنی کەرکووک تاجی سەرکەوتنی لەسەرنا، ئومێدەوارم ئەم یادە شکۆدارە ببێتە مایەی بەدیهاتنی تێکڕای هیواو خواستەکانی گەلەکەمان و دەستپێکردنەوەی قۆناغێکی نوێ لە بووژانەوه و پێشکەوتن و زاڵبوون بەسەر قەیرانەکان.
جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی تازەی کوردیتان پیرۆز، لەسەرفرازیدا بژین.
د.#ڕێواز فایەق#
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
#20-03-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,278 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!