لەهەندێ پەیج و ئەکاونتی جیای تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەناوی #وەزارەتی ئەوقاف# وکاروباری ئایینی باس لەکردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەکەن هەروەها لێدوانی جیاو ناراست بەناوی وەزارەتمان بڵاوودەکرێتەوە،
لێرەوە ڕایدەگەێنین کە سەرلەبەری ئەم هەواڵ و وتانە دوورن لە ڕاستیەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەر کەس و لایەنێک بە پەرۆشترە بۆکردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بەڵام لەئێستادا پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیانی ئازیز کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
ئەم بابەتانەش پەیوەست نین بە بەبریاری وەزارەتێک بەڵکو لیژنەی باڵای ڕووبەرو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەحکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی بەرەچاوکردنی باش بوونی ژینگەی تەندروستی بریار لەسەر ئەم بابەتانە دەدەن، لێرەوە ڕایدەگەێنین هەر کەس و لایەنێ لێدوان بەناوی وەزارەتمانەوە بڵاو بکاتەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
#12-04-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,475 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!