کۆمپانیای داناغاز بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دەست بەئیشوکاری چاککردنەوە دەکات و لەو ماوەیەدا کارەبای نیشتمانی کەم دەکات
ئاگاداری هاونیشتمانیانی بەڕێز دەکەینەوە کە لەکاتژمێر 12ی شەوی ڕێکەوتی 20/4/2020 کۆمپانیای داناغاز بۆ ماوەی 24 کاتژمێر هەڵدەستێت بەئیشوکاری چاککردنەوەو چاکسازیی لە کێڵگەکانی کۆرمۆری غازی؛ بەمەش بەبڕی 130 مەق مەق بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵکەگان کەم دەبێتەوە و توانای بەرهەمهێنانی کارەباش بەبڕی 750 – 800 مێگاوات کەم دەکات. ئاگاداریی بەڕێزتان دەکەینەوە لەو ماوەیەدا تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگاکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرهەمهێنانی کارەبا و وێستگەکان بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە هەوڵدا دەبن تاوەکو سیستەمی بەڕێوەبردنی کارەبا ڕێکبخەنەوەو کەمترین کاریگەریی لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان هەبێت.
#19-04-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,699 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!