زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای #لوڕستان# ئاماری قوربانییانی کۆرۆنای لەو پارێزگایە ڕاگەیاند و گوتی، لە ماوەی نۆ ڕۆژی ڕابردوودا 13 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 240 کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
هەروەها لە پارێزگای #ورمێ#، سێ کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا و 81 کەسی دیکە تووشبوون، بەمەش ژمارەی مردووانی کۆرۆنا بۆ 149 کەس و تووشبووان بۆ دوو هەزار و 24 کەس بەرزبووەوە.
لە #سنە# دوو هاونیشتمانیی دیکە گیانیان لەدەستدا و 18 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران، تاوەکو ئێستا مردنی 110 کەس و تووشبوونی هەزار و 33 کەس لەو پارێزگایە ڕاگەیێندراوە.
هاوکات لە پارێزگای #کرماشان# دوو تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و 40 کەسی دیکەش تووشی کۆرۆنا بوون، بەوەش ژمارەی مردووان لەو پارێزگایە گەیشتە 63 کەس و کۆی تووشبووانیش بووە 930 کەس.
لە پارێزگای #ئیلام# چوار تووشبوونی نوێ تۆمارکران، لەو پارێزگایەدا بەگشتی 449 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە 47 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
تاوەکو ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 482 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە پێنج هەزار و 836 کەس، بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن، زیاتر لە چوار هەزار کەسیان چاکبوونەتەوە.[1]
#22-04-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,641 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!