بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگە لە پارێزگای #هەڵەبجە# ڕایگەیاند، ئەو کۆمپانیایەی سرووشتی ناوچەی سەرگەتی لە هەورامان شێواندبوو، کارەکانی پێڕاگیراوە و دراوەتە دادگا.
عەقید ئەرسەلان غەفوور، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگە لە پارێزگای هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 24-04-2020 ئاگادارکراینەوە کە کۆمپانیایەک داری بڕیوە و ژینگەی پشتی سەرگەت و هانەی دنی لە ناوچەی هەورامان تێکداوە، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و کارەکەیان بە کۆمپانیاکە ڕاگرت و لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی بیارەشەوە ئەو کەسانەی سروشتەکەیان شێواند دراونەتە دادگا..
بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگە لە پارێزگای هەڵەبجە باسیشی لەوە کرد، دۆسیەی تۆمەتبار ئاراستەی دادگا کراوە و بڕیاری کۆتایی لای دادوەرە.[1]
#27-04-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,028 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!