مامۆستایانی ئایینی بەڕێز، هاووڵاتیانی ئازیز
دوای داواکاری ئێوەی بەڕێز دەربارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز و دوای تاوتوێ کردنی ئەم بابەتە لەنێوان لێژنەی باڵای کۆرۆنا و بەڕێزان وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی وەزیری و ئەوقاف وکاروباری ئایینی وپارێزگارەکان، بەباش نەزانرا دەرگای مزگەوتەکان لەم کاتەدا بکرێتەوە، لەبەر ئەم سێ هۆکارانەی خوارەوە:
یەکەم: چەند حاڵەتێکی نوێ ی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشارەکانی هەرێم تۆمار کراوە، بۆیە نامانەوێ ئۆباڵی زیاترو زۆرتر تەشەنەکردنی پەتاکە بکەوێتە ئەستۆی مامۆستایانی ئایینی و مزگەوتەکان.
دووەم: بۆ دروست نەبوونی جیاوازی پاراستنی کۆدەنگی دەرنەچوون لە ئیجماع ڕای زانایانی ئایینی بەڕێز و ئەنجوومەنی باڵای فەتوا بڕیارەکە سەرجەم مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
سێیەم: ئەمە بابەتێکی تەندروستیە نابێت کەس پێی وابێ بەسیاسی کراوە، بەپێچەوانەوە خۆجیاکردنەوەو دەرچوون لە بڕیاری لێژنەی باڵا و دەستەجەمعی هەرێمی کوردستان دەبێتە جیاوازی و جیاکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی.
بۆیە داواکارین ئارام بگرن تاکو (10-5) نوێژ و عیبادەت و خواپەرستی لە ماڵەکانمان بەرێوەببەین.
لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
30-04-2020
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,929 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!