بەبۆنەی پەنجا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەت و گشت ئەندامانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
مامۆستایانی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگ و دیاریان لە پێگەیاندنی ڕۆڵەکانی کوردستاندا گێڕاوە و لە شۆڕشەکانی کوردستانیشدا بەشدارییەکی کارایان کردووە و هەمیشە لە سەنگەری بەرگریکردن بوون لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی مامۆستایانی کوردستان بەرز دەنرخێنێ کە سەڕەڕای هەموو دۆخە سەختەکانیش بەردەوامن لە بەخشش و درێژەدان بە کاروانی پەروەردەیی و بە جێگەیاندنی ئەرکە پیرۆزەکەیاندا. بۆیە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ خزمەتکردنی مامۆستایان و گەشەپێدانی پرۆسەی پەروەردە لە هەرێمی کوردستاندا.
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#14-05-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,020 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!