بەڕێزان هاوسەرۆکان و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی و مەکتەبی سیاسيی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
لە (45)هەمين ساڵيادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندامان و جەماوەری یەکێتی دەکەم، هيوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
یەکێتيی نيشتمانيی کوردستان، بەشێکی گرنگی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازيی کوردستانە، لەگەڵ پارتی ديموکراتی کوردستان و لایەنەکانی دیکەدا، هاوبەشی سەرەکی بوونە لە دەسکەوتەکان و پرۆسەی سیاسی و بنياتنانی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و لە چەسپاندنی مافەکانی گەلی کوردستان لە دەستووری عێراقدا.
ئێستاش لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان وەک عێراق و ناوچەکە، ڕووبەڕووی دۆخێکی هەستيار و تەحەدياتی گەوره بووەتەوە، لە هەموو کاتێک زياتر پێويستيمان بە تەبايی، کاری هاوبەش و يەکڕيزی هەيە کە تاکە ڕێگەی سەرکەوتن و بنەمای هەموو دەسکەوتەکانە. لە ڕابردوودا هاوکاری و هەماهەنگيی سەرۆک #مام جەلال# کە ئەمڕۆ به ڕێزەوه يادی دەکەينەوە، لەگەڵ سەرۆک مەسعوود بارزانی، سەلمێنەری ئه و ڕاستييەن.
بۆ سەقامگيريی سياسی و یەکهەڵوێستی لەسەر پرسە سەرەکییەکانی گەلی کوردستان، تێپەڕاندنی سەرکەوتووانەی دۆخەکە، پاراستنی قەوارەی دەستووريی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورييەکانی گەلی کوردستان، سەرۆکایەتيی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەموو لايەن و پێکهاتەکان لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت، چاوەڕێی هەڵوێستی کوردستانیانەش لە هەمووان دەکەین.
لەم يادەدا دروود بۆ گيانی شەهيدانی يەکێتيی نيشتمانيی کوردستان و تەواوی شەهيدانی کوردستان کە گيانيان لەپێناو ئازاديی گەلەکەياندا بەخشی، سەری ڕێز و نەوازش لە بەردەمياندا دادەنوێنين و سڵاو و ڕێز بۆ خانەوادە سەربەرزەکانيان دەنێرين.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#31-05-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,270 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!