دوابەدوای ڕاگەیاندنی بەیانی ژمارە38 ی وەزراتی ناوخۆ سەبارەت بە گرتنەبەری ڕیکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕاگەیاندنی قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ ئەمڕۆ 1ی حوزەیرانی 2020 ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی #گەرمیان# کۆبوەوەو تاوتوێی پێپشهات و گۆڕانکارییەکانی کرد و چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد بەم شێوەیە:
یەکەم: جێبەجێکردنی ناوەرۆکی بەیانی ژمارە 38ی ساڵی 2020 ی #وەزارەتی ناوخۆ#.
دووەم:ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان قایمقامیەتەکانی سنوورەکە ڕادەسپێرێت بۆ جێبەجێکردنی ناوەرۆکی بڕیارەکەو ڕێکخستنەوەی کاروباری عەلوەکان و بازرگانی و کشتوکاڵی و پێویستییەکانی هاووڵاتیان بەهاوکاری و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانیتر.
سێیەم: ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بەمەبەستی ڕەچاوکردنی بار و ژیان و گوزەرانی ڕۆژانەی خەڵک یاداشتی خۆی نوسیوەتەوه و بەرزیدەکاتەوە بۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
چوارەم :لەبەر بوونی مەترسی جددی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناوچەکە داواکارین تەواوی هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنورەکەمان پابەندی ڕینماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بن و هاوکاری دامودەزگا حکومییەکان بن لەجێبەجێکردنی ناوەرۆکی بەیانی ژمارە 38 ی وەزارەتی ناوخۆدا.
ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان
بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
#01-06-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,396 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!