ڕاگەیەنراوی هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# لەبارەی چالاکیەکان بەم شیوەیەیە:
ڕۆژی 1ی حۆزەیران هێزەکانمان لە هەرێمی باب لەدژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا چەتەیەک لە لایەن قەناسبەدەستەکانمانەوە کوژرا. هەمان ڕۆژ هێزەکانمان لەدژی خاڵی کۆنتڕۆڵی داگیرکەران لە باب چالاکیان ئەنجامدا هەلیانکوتایەسەر داگیرکەران. لە ئەنجامدا 2 چەتە کوژران.
هێزەکانمان لە مارع چالاکیان ئەنجامدا و چەتەیەک لە لایەن قەناسبەدەستەکانمانەوە کوژرا.
هێزەکانمان لە گوندی باسووتێی سەر بە ناوچەی شێراوا چالاکیان لەدژی چەتەکانی داگیرکەر ئەنجامدا. بە پێی زانیاریەکان لە چالاکیەکەدا 4 چەتە برینداربوون.
ڕۆژی 4ی حوزەیران هێزەکانمان لە هەرێمی مارع لەدژی چەتەکانی داگیرکەر چالاکیان ئەنجامدا و چەتەیەک لە لایەن قەناسبەدەستەکانمانەوە کوژرا.
بە گشتی لە چالاکیەکاندا 5 چەتە کوژران و 4 چەتەش بریندار بوون.[1]
#12-06-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,331 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!