لە ڕاگەیاندراوێکی #هەپەگە#دا هاتووە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی حەفتانین دا دوێنێ 6ی تەممووز و لە کاتژمێر 16:20 دا لە شاخی شەهید ئادار لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکیی نیشانەشکێنیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی داگیرکەر سزا درا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شەهید باگەڕ و شەهید ڕۆنیا دا هیزەکانمان لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا و لەو چوارچێوەیەدا:
رۆژی 5ی تەممووز لە کاتژمێر 07:30 دا هێزەکانی یەژاستار لە گۆڕەپانی چارچەلا لە هەرێمی زاپ چالاکیی نیشانەشکێنیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی دوژمن سزا درا.
لە 6 تەمموز و لە کاتژمێر 15:00 دا هێزەکانمان لە سەر شاخی خەرەگۆل لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ گورزی قورسیان لە سەنگەر و حەشارگەکانی ئەو هێزەی دوژمن دا کە لەو شاخەدا بوون. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی ئەەو چالاکییە ڕوون نەبووەتەوە.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر دا هێزەکانمان لە 6ی تەممووزدا لە کاتژمێر 21:00 دا لە ناوچەی ئەلباکی وان لە دژی بنکەی سەربازیی خاڵکاڤا چالاکییان ئەنجامدا. گورزی قورس لە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن درا. ژمارەی سەربازی کوژراو و بریندارەکانی ئەو چالاکییە ڕوون نەبووەتەوە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,442 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!