تيکەی زل، قونيش دەدڕێ و دەميش.
تیکە: پارووە نانە، زل: گەورە و قەبە و ئەستور، تیکەی زل واتە پارووە نانێکی گەورە و قەبە و ئەستوور، دەم سەرەتای(کۆئەندامی هەرس) و قونیش دەرچەکەیەتی، ئه و پارووە نانەی بەدەمەوە بخورێت و قوت بدرێت، بە دەرچەوە دێتە دەرەوە.
وتراوە(بەردی گەورە نیشانەی نەهاوێشتنیەتی) و (مریشک هێڵکەی قاز بکات قونی دەدڕێت) و(بەگوێرەی بەڕەکەی خۆت پێ ڕاکێشە) ئه و ئیدیۆمانە لە توانج و تەوس و مەبەستەوە نزیکن لە ناوەڕۆکی ئیدیۆمی(تیکەی زل، قونیش دەدڕێ و دەمیش) هەندێ کەس هەیە خۆی ناناسێت لەسەرووی توانای خۆیەوە کارێک دەکات و لە دەرەنجامدا زەرەرمەند دەبێت.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,043 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!