دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ
راگەیەندراوێک سەبارەت بە گرتنەوەی ئاوی ڕووباری سیروان و زێی بچوک
کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوەڕاستی مانگی ئاب، بۆ ساڵی سێ یەم لەسەریەک لە وەرزی هاویندا ئاوی هەردوو ڕووباری سیروان و زێی بچوک دەگرێتەوە، داهاتی ئاوی کرد بە سفڕ، ئەمە لەکاتێکدایە ئەو کردارە پێچەوانەی هەموو عورف و یاسایەکی نێودەوڵەتییە و ئاوی ڕووبارە هاوبەشەکان موڵکی هەردوو خەڵکی عێراق و ئێرانە، بەتەنها مافی هیچ کام لەو وڵاتانە نییە، لەهەمانکاتیشدا به گرتنەوەی ئاوی ئەو دوو ڕووبارە بەسەدان هەزار ماسی لەناو چوون، سەرەڕای ئەوەی زیانێکی زۆری بەجووتیارانی ناوچەکە گەیاندووە، زۆربەی بەرهەمەکانیان وشک دەبن.
سەرباری ئەوەش دانیشتووانی قەزای پشدەر کەبەشێوەیەکی سەرەکی پشت بەئاوی زێی بچوک بۆ خواردنەوە و پێداويستيیەکانی تر دەبەستن، بۆیە زۆر بە توندی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین لەسەر گرتنەوەی ئاوی ڕووباری سیروان و زێی بچوک، ئەمەش وەک سزایەکە لەسەر خەڵک و جوتيارانی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
18/8/2020
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,486 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!