سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتمانی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی #ئەحمەد بامەڕنی# کرد
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بەڵای نەگریسی کۆرۆنا تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و دیبلۆماتی دیار دکتۆر ئەحمەد بامەڕنی لێستاندین.
بالێۆزی عێراق و گەلەکەمان و یەکێتی هەڤاڵ ئەحمەد بامەڕنی دیبلۆماتێکی لێهاتووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بوو، ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لە پەیوەندی دیبلۆماتی یەکێتی بە وڵاتانی دیموکراتی ئەوروپا و سۆشیال ئینتەرناسیونال، بە تایبەتیش وڵاتی فەڕەنسا. لە چەندین کۆنگرە و کۆربەندی جیهانیدا نوێنەرایەتی سەرۆک #مام جەلال# و یەکێتی کردووە. پاش پڕۆسەی ڕزگاری عێراقیش وەک باڵێۆزی عێراقی دیموکرات و فیدڕال درێژەی بە خزمەت داوە.
بە داخەوە نەخۆشی کۆرۆنا زەفەری بەم هەڤاڵە دێرینەمان برد و دوای کۆچی کەلێنێک کەوتە ڕیزی تێکۆشانی دیبلۆماتی گەلەکەمان و عێراقەوە.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خوشکی بەرێزمان هەڤاڵ نازەنین عوسمان و منداڵەکانی و کەسوکاری و سەرجەم هەڤاڵانی یەکێتی و هەروەها سلکی دیبلۆماسی عێراق دەکەین.
ماڵئاوا هەڤاڵ و تێکۆشەری دێرین باڵوێز ئەحمەد بامەڕنی، ڕۆحت شاد و جێگای هەمیشەییت بەهەشت بێت.
سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
#21-08-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,159 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!