هونەرمەندی بەڕێزو برای خۆشەویستم کاک عومەر یوسفی
خەتە جوانەکەت دڵی شاد کردم و نامە پڕ سۆزەکەت فرمێسکی لە چاوە لێڵەکانم گێڕا. نازانم من چیم؟ چ کارێکی گەورەم کردووە؟ چ هونەرێکم نواندوە؟ کە ڕۆڵە دڵسۆز و بەشەرەفەکانی کورد بە کیژ و کوڕەوە ئەوەندەم شەرمەزار دەکەنەوە.
من کە ئێستا پیر و نەخۆش و پەک کەوتەم و هەتاوی تەمەنم لەسەر کەلی ئاوابوونە. هەمیشە ڕەخنە لەخۆم دەگرم کە ئاو و هەوای پاک و ساردی کوردستانی ئازیزم بەخۆڕایی خواردووە و خواردۆتەوە و ئەرکی نەتەوایەتیم ئازایانە بەجێ نەگەیاندووە. ئەگەر ڕۆڵەیەکی باشی دایکی نیشتمان دەبووم. دەبوو زۆر پتر لەوەی گیانبازی لە ڕێگادا بکەم. ئەفسوس ڕۆژگار وای بڕست لێ بڕیوم کە ئیتر ناتوانم تۆڵەی ڕابردوو بکەمەوە.
وێنەی ناشیرین و دزێوی منت ویستبوو بەگیانی تۆ ئەوەندەی کون و کاژێڕی ژوورە پەرش و بڵاوەکەم گەڕام دانەیەکم بۆ نەدۆزرایەوە. بەڵام ئەوە تازەترین دێڕە شێعری خۆمت بۆ دەنووسم کە پێش تۆ بۆ کەسم نەنووسیوەتەوە:
کوڵ و کۆی نێو دەروونی من دەبێتە شێعر یا ئەسرین
لە یەک سەرچاوە هەڵدەقوڵن یەکی تاڵ و یەکی شیرین
لە دوایی دا خۆشیتم دەوێ و هیوا دارم بە هونەرە جوانەکەت پتر خزمەتی نەتەوە بێ بەش و چارە ڕەشەکەکەمان بکەی و ئامۆژگاریت دەکەم کە قەت غروری هونەری نەتگرێ و هەمیشە تێ بکۆشی هونەرەکەت باشتر و تەواو تر بکەی.
دڵسۆزت : هێمن
22-08-1977
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,467 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!