دەقی پەیامی سەرۆک کۆماری ئێراق بە بۆنەی سەری ساڵێ کۆچی:
گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە هاونیشتمانان و تەواوی موسوڵمانان دەکەین بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێی کۆچییەوە.
ئەم بۆنە پیرۆزە ئەمڕۆ پەلکێشمان دەکات کە وانە و پەندی بەپێز لە ڕۆشنایی کۆچی پێغەمبەرایەتی پیرۆز وەربگرین بۆ بەهێزکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەیی و بەزەیی و لێبوردن و دانبەخۆداگرتن و یەکخستنی ڕیزەکان و چەسپاندنی هاریکاری و یەکدەنگی بۆ بەگژداچونەوەی ئاڵنگاری و قەیرانەکان کە عێراق و ناوچەکەی پێدا تێپەڕدەبێت.
خۆری ئومێدی ساڵی نوێی کۆچی دەرکەوت و ئێمەش بەوپەڕی متمانەوە لە کاروانی بەدیهێنانی داواکاری گەلەکەمان لە عێراقیکی خاوەن سەروەری، هەروەها ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت کە ببێتە سەکۆیەک بەرەوە چاکسازی بەڵێندراو و ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی و دروستکردنی دەوڵەتێکی دیموکراتی بەهێز و خۆشگوزەران کە ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بهێنێتە دی، هاوکات کاری هاوبەش بۆ پشتیوانیکردنی ئه و هەوڵانەی کە دەنرێت لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، کە ببێتە مایەی زامنکردنی سەلامەتی و تەندروستی تەواوی گەلی عێراق.
لە پەروەردگار داواکارین ئەم ساڵە بە ئاسایش و سەقامگیری بۆ وڵاتەکەمان بگەڕێنێتەوە و گەلەکەشمان بپارێزێت و خێر و خۆشی و ئاشتی بەسەردا ببارێنێت، هەموو ساڵێکتان و عێراق پڕ خۆشی بێت.
سەرۆک کۆمار
د.بەرهەم ساڵح
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,734 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!