راکان سەعید جبووری، پارێزگاری #کەرکووک# بە وەکالەت پێنج بڕیاری لەبارەی دەوامی فەرمانگەکان و ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد، بەپێی بڕیارەکان پشووی پێنجشەممەی فەرمانگەکانی هەڵدەوەشێتەوە دەبێت 50٪ی فەرمانبەران دەوام بکەن.
ئەو پێنج بڕیارەی ڕاکان جبووری، کە ئەمڕۆ چوارشەممە دەریکردوون بریتین لە:
یەکەم: پشووی پێنجشەممەی فەرمانگەکانی کەرکووک هەڵدەوەشێتەوە.
دووەم: دەوامی فەرمانبەران لە #01-09-2020# بە ڕێژەی 50٪ دەبێت، بەهۆی پێویستی تەواوکردنی کاری فەرمانگەکانی دەوڵەت و خێرا ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان
سێیەم: دەوامی سەرۆک بەش و هۆبەکان 100٪ دەبێت.
چوارەم: ڕۆژانی هەینی و شەممە ڕێکارەکانی قەدەخەی گشتی پیادەدەکرێن.
پێنجەم: بەردەوامیدان بە ڕێگر لە گردبوونەوە و کۆبوونەوەکان و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی و تەندروستی و سەلامەتی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک دەردەچن، لەگەڵ قەدەخەی هاتنی هاووڵاتیانی پارێزگاکانی دیکە بۆ کەرکووک تەنیا بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,164 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!