بەردی بچێنێت دەیبێت
بەرد، زادەی کەشکارییە و بەپێکهاتەیەکی کانزایی ئەژماردەکرێت جۆری نیشتو و گۆڕاو و ئاگرینی هەیە، ناڕوێنرێت بەڵکو گۆڕانکاری کەش و هەوا دروستی دەکات و هەر ئەویش تێکوپێکی دەشکێنێت، بەرد لە ئیدیۆمدا زۆر بەکارهاتووە چونکە گەلانی دونیا سروشت دۆستن و پشت بەژینگەی دەوروبەری خۆیان دەبەستن بۆ دڵرەقی دەوترێت(دەڵێی بەردی ڕەقە) لەبواری تریش بەکارهاتووە(بەرد لەجێی خۆی سەنگینە) و(دەڵێی بەردە بەگوی دادەدات) و(بەقای مێردی و سێبەری بەردی) و(بەردەباز) و تاد، ئینجا لێرەدا(بەردی بچێنی دەیبێ) واتە کەسێکی سەر بەڕسق و ڕۆژووە و هەر کاسبیەک بکات خوا دەست بەباڵییەوە دەگرێت و بۆی دەبێتە خێروبەرەکەت و قازانج و داهات و بەروبومێکی باشی بۆ دێتە بەرهەم و خەرمانی پڕ دەبێت.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,110 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!