لینژەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە لەبارەی ساڵیادی کۆمەلکوژی 1955 لەدژی ڕۆم و ئەرمەنەکاندا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوککردەوە و ڕایگەیاند کە 6-7ی ئەیلولی 1955 لە ئەستەنبوڵ و ئیزمیر لەدژی ڕۆم و ئەرمەن و کریستیان و موسەویەکانی لە زۆت دەڤەری تورککیا هێرشێکی پلانبۆداڕێژراو و سیستماتیک ئەنجامدرا.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، بەپێی ئامارە فەرمیەکان لە ئەستەنبوڵ 73 کلێسا، 8 ئەیازنامە، 2 ماناستیر، 3.584ناوەندی ئایینی ڕۆمەکان، 5.538 ماڵ و کارگە سووتێنران و وێران و تاڵانکران. هەدەپە وتی هێرشەکە لەلایەن لیژنەی تاکتیکی سەفەربەری، کۆنترگەریلا و بەرپرسانی میت و خزمەتی ئاسایشی میللیەوە ئامادە و ئەنجامدرا.
هەدەپە داوای کرد کە دەوڵەتی تورک ڕووبەڕووی ڕاستیەکانی ئەو کۆمەلکوژیە ببێتەوە و ئەنجامدەرانی ئاشکرا بکات، قەڕەبووی قوربانیان لە ڕووی گیانی و مادیەوە بکاتەوە.
هەدەپە وتیشی، سەرەتا ڕۆم و ئەرمەنەکان کە لە کۆمەڵکوژیەکە کوژران، یادی هەموو هاوڵاتیە کریستیان و موسەویەکان بەڕێز و خەمگینیەوە دەکەینەوە و ئەو عەقڵیەتە تاریکە شەرمەزار دەکەین.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,242 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!