ڕەفیقی وێنەگر ناوی تەواوی (ڕەفیق مەحمود محەمەد) ە لە ساڵی 1932 لە گەڕەکی #گۆیژە#ی شاری #سلێمانی# لە دایکبووە و لە ئامێزی خێزانێکی خوێندەوار و نیشتمانپەروەردا پەروەردە بوو. هەر لە منداڵییەوە بەهۆی مەحموود ئەفەندی ڕەسامی باوکییەوە، بە کامێرا و فۆتۆ ئاشنا بووە، چونکە باوکی بە فۆتۆگرافەرە پێشەنگ و دێرینەکانی شاری سلێمانی دادەنرێ، ئەو دوای جەنگی یەکەمی گێتی، بەخۆی کامێراکەیەوە لەناو سوپای عوسمانییەوە بۆ شاری سلێمانی گەڕایەوەم و کاری فۆتۆگرافەری کردە خولیا و سەرچاوەی بژێویی ژیانی، بەوەش ئەو پیشەیە لای ڕەفیقی کوڕی خۆشەویست دەبێت و درێژەی پێدەدات.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/387670/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=رەفیقی وێنەگر-چاوی سلێمانی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/387670/0002.JPG=KTML_Photo_End=
بەهۆی ئەوەی #محەمەد قودسی# برای لەگەڵ سێ ئەفسەری دیکەدا بەشداری کۆماری کوردستان لە #مەهاباد# دەکەن و دوای ڕووخانی کۆمار دەگەڕێنەوە ئێراق، لە 19ی حوزیرانی 1947 لەلایەن ڕژێمی پاشایەتییەوە لەسێدارە دەدرێن و دواتریش خانەوادەکەی نەفی دەکرێن بۆ شارەکانی #هەولێر# و کۆیە و #ڕواندز#، ئیدی ڕەفیق دەرفەتی خوێندنی لەدەست دەچێ و خۆی بۆ کاری فۆتۆگرافەری تەرخان دەکات.
ڕەفیقی وێنەگر، ساڵی 1954 لە شاری سلێمانی و لە نزیک سەرا ستۆدیۆیەکی بەناوی خۆیەوە داناوە و بە کاری فۆتۆگرافییەوە سەرقاڵ دەبێت، ئەرشیفی وێنەیی باوکی دەوڵەمەندتر دەکات.
ساڵی 1962 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە، لە ژیانی پێشمەرگایەتیش بایەخ بەهونەری وێنەگرتن دەدات و چەندین وێنە و ڤیدیۆی جوان و ناوازەی ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕشدا دەگرێت. دوای پێشمەرگایەتی و هاتنەوەی بۆ ناوشای سلێمانی لەسەر کاری فۆتۆگرافەری بەردەوام دەبێت و زۆربەی تەمەنی خۆی بەو کارە پیرۆزە دەبەخشێت.
ڕەفیقی وێنەگر نزیکەی نیو ملیۆن وێنەی جیاجیای سەرانسەری کوردستان هەیە و نزیکەی 34 هەزار جامی وێنەی نەشۆراوەی هەیە.[1]
ڕۆژی #08-09-2020# لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 69,433 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!