دەقی پەیامەکە
ئەمڕۆ بە شکۆوە یادی پەنجا و نۆ ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دەکەینەوە کە لە ڕۆژگارێکی سەخت و دژواردا و بۆ بەرگری لە مان و مافی گەلی کوردستان بە ڕابە ڕایەتیی مستەفا بارزانیی نەمر و بە پشتیوانیی تێکۆشەرە پێشەنگ و خەباتکارەکانی گەلە دلێرەکەمان هەڵگیرسا.
شۆڕشی ئەیلوول ڕەتکردنەوەی ئه و جەور و ستەم و واقیعە تاڵە بوو کە بە سەر گەلەکەماندا سەپێندرابوو، هەر بۆیەش تێکڕای ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان بە هەموو نەتەوە و ئایین و ئایینزا و چین و توێژ و ناوچە جیاجیاکانیانەوە، لەژێر ئاڵای شۆڕشدا کۆبوونەوە، هەموو تواناکانیان یەکخست و نەسرەوتن تا بە ئامانج گەیشتن و لە ڕێککەوتننامەی یازدەی ئازاردا سەرەتای مافە ڕەواکانی گەلی کوردستانیان بەدەستهێنا و هەر ئەوەش بووە بناغەی بەدیهاتنی دەسکەوتەکانی دواتر.
باشترین وانە و پەند کە له و شۆڕشە مەزنەی وەربگرین، جگە لە کۆڵنەدان و خۆڕاگری و بەگژاچوونەوەی سەختییەکان، تەبايی و يەکڕيزی و کۆبوونەوەمانە لەژێر یەک چەتر و لەپێناوی یەک ئامانجدا وەک تاکە ڕێگەی گەیشتن بە ئاوات و ئامانجە ڕەواکانمان.
لە یادی ئه و شۆڕشە مەزنەدا کە بووە قوتابخانەیەک بۆ بیری ئازادیخوازی و نیشتمانپەروەری و نەخشەڕێی تێکۆشان بۆ نەوەکانی دواتر، سڵاو و درود بۆ شەهیدان و گیانفیدایانی شۆڕش و هەموو ئه و تێکۆشەر و پێشمەرگە پێشەنگانەی له و ڕۆژگارە نالەبارەدا ڕێگای خەباتیان نیشانی گەلەکەمان دا و تۆوی ئومێدیان چاند و له و پێناوەدا ژیان و گیانی خۆیان بەخت کرد.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
11/9/2020
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,165 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!