ماست نییە بەلێوتەوە دیار بێت
ماست بەرهەمی شیرە ئەگەر بەڕێک وپێکی نەخورێت بە لێوەوە دیار دەبێت، چونکە ڕەنگەکەی سپییە ولینجیشە دەتوانێت خۆی بلکێنێت بەسەر دەم و لێو و لچ و سمێڵەوە، ئەوە لایەنە ڕاستەقینەکەی لایەنی ئیدیۆمەکەی ئەوەیە کەسێک چاکە و پیاوەتی و هاوکارییەکی باشی بکرێت کەچی ئەو خۆی لەو هاوکاری و یارمەتیدانە بدزێتەوە و هاشای لێ بکات و پێی نەزانێت بەتەوسەوە ئەو کەسەی هاوکاریکردووە یان دەستی گرتووە دەڵێت (خۆماست نییە بەلێوتەوە دیاربێت) واتە چاکە دوای ئەنجامدانی دیار نابێت تەنیا ئەو کەسەی چاکەکەی لەگەڵ کراوە خۆی دەبێت ئاماژەی پێ بکات، ئەگەرنا وەکوو ماست نییە کە بەدەم و لێوەوە بنووسێت بۆیە ئەوە بووە بەئیدیۆم و بە و کەسانەی چاکەیان لەچاو نییە دەوترێت (ماست نییە بەلێوتەوە دیار بێت) .[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 786 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!