قازانج سەری مایە دەخوا
مایە، هەموو کەلوپەلێکی گوازراوە ونەگوازراوەیە، سەرمایە بەگەڕبخرێت یان قازانجی لەدوایە یان زەرەر، هەندێجاریش هەیە(قل وبەگایەتی) دەردەچێت، زیانی زۆر بەسەرمایە دەکەوێت بۆیە سەرمایە بەترسنۆکیش ناوی دەرکردووە، کورد هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمەی هەیە کەدەڵێت(بۆ ڕیشی چوو سمێڵیشی لەسەر دانا) کار هەیە ئەنجام بدرێت دەبێتە مایەی زەرەر و زیان و لەسەریشی قەرزار دەبیەوە، بۆ نمونە دەتەوێت کارێک بکەیت و بەنیازی قازانج دەچیە مەیدانەوە کەچی قەرزاریش دەبیەوە به و جۆرە کارانە دەوترێت(قازانج سەری مایە دەخوا).[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 645 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!