کێچ کەوتە کەوڵی
کێچ زیندەوەرێکی بچوکی باڵداری مشەخۆرە هاوشێوەی (ئەسپێ)یە، دەچێتە نێو کەوڵ و جلوبەرگ و دەچێتە سەر لەشی مرۆڤەوە، زۆر خراپ بە مرۆڤەوە دەدات و هەستیاری درووست دەکات، کێچ بکەوێتە کەوڵی هەر کەسێکەوە پشوودانی ناهێڵێت چونکە کە پێوەی دەدات و خوێنی دەمژێت ئازاری هەیە، بەمەش تەنگەتاو دەبێت، ئەوە لایەنی ڕاستەقینەکەیەتی، وەکوو ئیدیۆمیش بەکەسێک دەوترێت کە بۆ کارێک تەنگەتاو بێت و بیەوێت هەر ئەنجامی بدات و هیچ ڕێگرییەک نەبێتە هۆی سارکردنەوەی دەوترێت کاکە لێی گەڕێ (کێچ کەوتە کەوڵی).[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 948 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!