دز یەکێک و شک هەزار
دز، پیشەیەکی کۆنە و تاکۆتایی مرۆڤایەتیش درێژەی هەیە، ئه و کەسەی ماڵی کەسێک دەدزێت چ دەرزییەک چ گایەک بێت، هەر بەدزی ئەژماردەکرێت، دز بەنهێنی کاری خۆی دەکات و کەس پێی نازانێت، بەڵام مرۆڤ گومان بۆ هەزاران کەس دەبات، هەرچەندە لەپرۆسەی کارگێڕی حوکمڕانی کوردیدا دز یەکجار زۆرن و بەگروپ و دەستە و کۆمپانیا کاردەکەن و بە نوێژی نیوەڕۆ بانک و گەنجینەکان هیچیان تێدا نامێنێت، بەڵام ئیدیۆمەکە بۆ دزی بەدەست و قام ووتراوە نەوەک دزی کۆمپیالە و بەڵێندەر و کۆمپانیا و ڕێکخراو، کاتێک دزییەکت لێ دەکرێت تەنها کەسێک بردوویەتی و گومانی تۆش لەسەر هەزار کەسە بۆیە بووە بە ئیدیۆم و دەوترێت(دز یەکێک و شک هەزار)[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,245 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!