خەڵکی بەشەرەفی کوردستان
ئێمە وەک کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان تەنها بانگەشەی خۆپیشاندانێکی ناتوندوتیژ و هێمنانەمان کرد لەپێناوی گۆڕینی ئاراستەی ئەو توندوتیژیی و پەلاماردانەی کە دەسەڵات ماوەی چەند ڕۆژێکە لەشار و شارۆچکەکان دەستی دابویە و خوێنی چەندین گەنجی گیرفان بەتاڵی ڕشتبو، بەڵگەش بۆ ئەمە بەشداریکردنی مامۆستایانی ناڕازیی بو کە چەندین ساڵە بەبێ توندوتیژی و پشودرێژانە بەردەوامن لەخۆپیشاندان، بەڵام بەداخەوە دەسەڵات پێش کۆبونەوەی خەڵک و دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان، بەکۆکردنەوەی هێزێکی بێشومار و نمایشکردنی دەبابە و مودەڕەعە و چەکی قورس و بڵاوەپێکردنی هێزی چەکدار بەناو شارەکاندا، نیازی خراپی خۆی بەرامبەر خەڵک نیشاندا.
دوێنێش لەکاتی گەیشتنی بەشێک لەرێکخەرانی خۆپیشاندانەکان، لەچەندین لاوە هێزی دەمامکدار و ئەمنی پەلاماریان دان و بەشێوەیەکی ناشارستانی و ناسەردەمیانە دەستگیریانکردن، دوای کۆبونەوەی خەڵکیش بەتەقەکردن و ڕشتنی گازی فرمێسکڕێژ وەڵامی داواکاری هێمنانەی مامۆستایان و فەرمانبەران و گەنجی گیرفان بەتاڵیان دایەوە و بونەهۆی نانەوەی پشێوی.
سەرەڕای ئەوەش، ئەوەی زیاتر خەڵکی کوردستانی نیگەران کرد، بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەنراوی لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی بو کە بەزمانێکی بەعس ئاسا و هەڕەشە ئامێز هەمو دەرگاکانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هێمنانەیان بەیانوی ئەو پشێوی و نائارامییەی کە بەچەکەکانی خۆیان دروستیان کردوە داخست.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین، سلێمانی و شاروشارۆچکەکانی زمانی هەڕەشەی قبوڵنەکردوە و نایکات، خوێنی دەستگیرکراوەکان و سەلامەتییان لەئەستۆی پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای ئەمنیدایە، داوای ئازادکردنی بەپەلەیان دەکەین.
دوپاتیشیدەکەینەوە، تا موچەی مامۆستا و فەرمانبەر بدرێت بەبندیواری حزبی، تا ئابوری و داهاتوی گەنجانی ئەم وڵاتە بکرێتە قوربانی مەرامی حزبی و بنەماڵەیی، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەردەوام دەبێت.
کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,153 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!