پەڕتووکی پێغەمبەرەکەت محەمەد بناسە
-ئامادەکردنی: ناسح محەمەد شارباژێڕی
-ژمارە لاپەڕە:(220)
-لەم پەڕتووکەدا نووسەر گوزەرێکی خێرا دەکات بەنێو باخچە بۆنخۆشەکەی ژیانی ئازیزمان و چەند گوڵێکی بۆنخۆشمان پێشکەش دەکات و بەجوانی و بۆنە خۆشەکەی ڕۆحمان ئاسوودە دەکات..
٭لە پەڕتووکەکەوە:
٭لەم پەڕتووکە ژیانی پێغەمبەری ئیسلام هەر لەیەکەم ساتی ژیانی تا دواین هەناسەکانی بەوردی تۆمار کراوە، هیچی لێ ون نەبووە، چونکە ژیانی ئەو بەشێکی زۆری لە قورئان وەرگیراوە..
ئەوانەش کە مەبەستیانە سەرفرازبن، دەبێت بەگوڵزاری ژیانی ئەو خۆشەویستە(سلی الله عليه وسلم) ئاشنا ببن، چونکە خوای گەورە ئەوی نارد و کردیە پێشەواو ڕابەری بڕواداران و ئازادی کردن و..
سەروەری بۆ مرۆڤایەتی گێڕایەوەو لەبەندایەتی نەفس و هەواو شەیتان و دنیا ڕزگاری کردن و ڕووی وەرگێڕان بەرەو یەکتا پەرستی..
ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ گەیاندنی ئەو پەیامە، کۆڵێ نەدا تا خوای گەورەش سەری خست..
٭ بەڕاستی پێغەمبەر (رحمة للعالمين) بوو، بۆیە لەهەموو جیهانەوە شەیداو عاشقانی ڕۆژانە بەرەو شارەکەی مەدینە دەڕۆن، تا لەڕەوزەکەیدا دو ڕکات نوێژ بکەن و پاشان ڕیز دەبەستن تا سڵاوی لێبکەن، بەفرمێسکی چاویان کڵپەی دەرونیان دادەمرکێنن.. ناهەقیان نییە چونکە ئەو سەروەرە ژیانی موبارەکی بۆ هەموان بوو، دواڕۆژیش (امتي.. امتي..) ویردی زوبانێتی، بۆیە دەبێت هەموان شەیدای ئەوبن و چاوەڕێی شەفاعەتی ئەوبن
Lue kirja: پێغەمبەرەکەت موحەممەد بناسە
Download:
850 kertaa
Pyydämme kaikkia kirjailijoita, kääntäjiä ja kustantajia ilmoittamaan meille, jos he eivät ole samaa mieltä, että heidän kirjoja ladattavissa Kurdipedia palvelimelta.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,177 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!