▪ ژنانی ئازادیخوازی کوردستان
لەگەڵ ئەوەی ئێمە لایەنگرێکی سەرسەختی ئازادی تاک و ئازادی ڕا دەربڕینین، بەتایبەتی ئازادی پۆشینی جلوبەرگ کە لەمافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە هەروەک مافی ژیان و مافە سەرەتاییەکانی دی، کە بۆ کەس نییە دەست تێوەردانی تیدا بکات و زەوتی بکات لەهیچ تاکیکی تر.
▪ بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ لەم هەرێمەدا دیاردەیەکی بێزراوی دور لەگشت بەهایەکی مرۆڤایەتی وئاکاری هاتووەتە کایەوە، بەزەوتکردنی جەستەی ژنان. لەلایەک ژنان دەکەنە بوکەڵەی دروستکراو ومۆدیل و نمایش پێکردنیان وەک کاڵایەکی بازرگانی لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان و هەندی کەناڵی ڕاگەیاندنی نا بەرپڕس دەیانکەنە ڕیکلامی بازرگانی و یاریکردن بەجەستەیان، لەلایەکی ترەوە بەناوی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە دەیانخەنە ناو ئەجێندای هەندێ پارت و گروپی سەر بەوڵاتانی دەرەوەی ناوچەکە و بەکارهێنانیان بۆ مەبەستی تایبەتی خویان و بێبەش کردنیان لەسادەترین ماف و وەک سوپایەک نمایشیان پێدەکەن بۆ پیشاندانی هێزو دەستکەوتی سیاسی خۆیان لەژێر ناوی پیرۆزی ئیسلامدا.
▪ ئێمە وەک یەکێتی ژنانی کوردستان بەتوندی هەردوو دیاردەکە ڕەت دەکەینەوە و داوا لەژنان دەکەین کە بەیەک هەڵوێست بێنە دەنگ و ببنە فشاری ڕاستەقینە لەسەر دەسەڵات و سەرجەم سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان کە چیتر مافی ژن نەکەنە قوربانی هیچ پرسێکی سیاسی.
یەکێتی ژنانی کوردستان
13/2/2021
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,668 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!