لەماوەی 11 مانگی ڕابردوی ئەمساڵدا، زیاتر لە86 هەزار ئۆتۆمبێل لەبەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتوچۆ تۆمارکراون و لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستانیش زیاتر لەیەک ملیۆن سەرپێچی لەلایەن شۆفێرانەوە ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی ئه و زانیاریانەی لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی هەرێمەوە دەست شارپرێس کەوتوە، لەماوەی 11 مانگی ڕابردودا واتە لە 1ی 1ی 2020 تاوەکو 30ی 11ی 2020، دوو هەزارو 699 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوه و ژمارەی ئەوکەسانەشی به و هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە 409 هاوڵاتیە هەروەها چوار هەزارو 380 کەسی دیکەش برینداربون.
لەزانیاریەکاندا ئەوەش ڕونکراوەتەوە، هەر له و 11 مانگەدا یەک ملیۆن و 307 هەزارو 814 سەرپێچی تۆمارکراوە لەهەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان کە لەلایەن شۆفێرانەوە ئەنجامدراوە.
دیارترین سەرپێچیەکانیش کە لای هاتوچۆ تۆمارکراوە بریتین لەتیژڕەوی و ڕاوەستان لەشوێنی قەدەغه و دواتریش بەکارنەهێنانی پشتێنی سەلامەتی و بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا.
هەر لەماوەی ئه و 11 مانگەدا زیاتر لە86 هەزار ئۆتۆمبێل تۆمارکراوە، لە#هەولێر# 50 هەزارو 75 ئۆتۆمبێل و لە#سلێمانی#ش 25 هەزارو 311و لە#دهۆک#یش 10 هەزارو 187 ئۆتۆمبێل تۆمارکراوە، کۆی گشتی ژمارەی ئۆتۆمبێلیش لەهەرێمی کوردستان گەیشتۆتە ملیۆنێک و 828 هەزارو 868 ئۆتۆمبێل.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,220 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!