ناوی کتێب: ئابووری دارایی گشتی
نووسینی: فەیسەڵ عەلی
زانستی دارایی گشتی لەگەڵ پەرەسەندنی ڕۆڵی دەوڵەت لەکاروباری ئابووریدا، پێگەی لەناو زانستە کۆمەڵایەتیەکاندا بەهێزتر بوو، بەوەی کە ڕۆڵێکی ئەرێنی لە ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا دەگێڕێت. دارایی گشتی ئامرازێکی گرنگی سیاسەتی ئابووری دەوڵەتە بۆ ئاراستەکردنی ئابووری نیشتمانی، کە لێوەی زامنی دەستەبەرکردنی خوشگوزەرانی بۆ تاکەکانی ناو کۆمەڵگا دەکات، وێڕای دەستەبەرکردنی ڕێژەیەکی بەرزی گەشەی ئابووری.
ئەم بەرهەمە ئامانج و ئەنجامی چالاکییە داراییەکانی دەوڵەت دەخاتەڕوو، لەگەڵ پەرەسەندنی ڕەوشی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا کاریگەری لە ئاراستەکردنی سیاسەتی ئابووریدا زیاتر دەبێت و بەشداریەکی بەرچاو لە کۆی چالاکییە دارایی و کولتووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکاندا دەکات و هاوکات ڕۆڵی پارێزگاری لە سەقامگیری ئابووری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەش دەکات.
ئەم بەرهەمە لە ساڵی 2018 لەلایەن دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان ەوە چاپ کراوە.
Huomautus: PDF-tiedoston tämä kirja ei ole saatavilla, auttakaa Kurdipedia saat tämän tiedoston! Lähetä kirja Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,627 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!