(ئاوی میری) لە هەولێرێ کارێزی ئاوی میری دەکەوێتە ڕۆژهەلاتی هەولێر لە نێوان هەردو گوندی (باداوە) و (حەسارۆکان) بە دو قۆل لێدراوەو بەرەو هەولێر هاتوە قۆلێکیان سەرجەم کارێزەکان لە ئاقاری حەسارۆکانە قۆلی دوەم بە ئاقاری باداوەو خاتوناوە تا دەگاتە سەر ڕێگای بنەسلاوەی کۆن کە ئێستا گەڕەکی مامۆستایانە بە یەک دەگەن یەک ڕێڕەویان دەبێت بەرەو هەولێر کە بەناو شوقەکانی ئیسکان جوت سایدی تەک تانکی ئاوی سەیداوە بەرەو قاعەی شعب و ئاوی کەسک و سۆرو نقابەی کرێکاران بە تاقێکی کەرپوچی بەرزو زۆر جوان دەهاتە سەرزەوی پێش تاقەکەشی بە کەرپوچ وەک تاتە بەرد ڕێژ کرابی ئاوا بو گۆمێکی بچوکی ئاوی خاوێنی دروست دەکردو جۆگەیەکی گەورەشی لەبەر دەڕۆیشت سەرچاوەیەکی گرنگی ئاوی هەولێر بوە کورەچیەکانی کۆنی هەولێر کە لە گلکندو کورانی غابات کاریان کردوە سەرچاوەی سەرەکی کاریان بوە سەرەرای ئەوەی کە شینایەکی زۆرو بەراوێکی زۆری لەسەربووە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,762 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!