Kirjasto Kirjasto
Haku

Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!


Search Options





Tarkennettu haku      Näppäimistö


Haku
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Lähetä
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Työkalut
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Kielet
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Tilini
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
Haku Lähetä Työkalut Kielet Tilini
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  534,687
Kuvat
  110,373
Kirjat
  20,304
Liittyvät tiedostot
  104,508
Video
  1,566
Kieli
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
301,394
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,296
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,089
عربي - Arabic 
31,072
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,672
فارسی - Farsi 
10,144
English - English 
7,630
Türkçe - Turkish 
3,671
Deutsch - German 
1,746
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
31,485
MP4 
2,567
IMG 
202,078
∑   Yhteensä 
236,453
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansann...
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
ترسێکی مەشروع
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ترسێکی مەشروع
Artikkelit

ترسێکی مەشروع
Artikkelit

ترسی پێکهاتەی ناو سنورە زۆرەمڵێکان:
کاتێک گەشتێک بەناو سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینا ئەکەی ئەوکاتە بۆتدەرئەکەوێ چ کارەساتێکە، ئەو خوێنەی چەندین سەدەیە لەم ناوە ئەچۆڕێ تەنها یەک هۆکاری هەیە، ئەویش داڕشتنی هەڵەی سنورەکانە. ئاخر ناکرێ چەندین نەتەوەو ئاین و مەزهەب و ڕەچەڵەکی جیاواز بەزۆر بئاخنرێنە ناو ژوورێکەوە و کەسێک لەنێوانیانا بەزۆرەملێ ببێ بەخاون و بڕیاردەر و کلیل بەدەست و ئەوانی تریش بێ ڕەخنەو پرتەوبۆڵە گوێڕایەڵ و جێبەجێکاری فەرمانی کلیل بەدەستبن.
ڕەنگە خەڵکانێک بڵێن لە سویسرا چەندین زمان و پێکهاتەی جیاواز پێکەوە لە سنورێکا کۆکراونەتەوەو سنوریش نەبۆتە کێشيیەک بۆیان؟ بەڵێ ئەمە ڕاستە بەڵام بیرمان نەچێ ئەوان شۆڕشی هۆشیاریان تێپەڕانوە، بیرکردنەوەیان بۆ ژیان بەجۆرێکیترە، هەروەک چۆن دەسەڵات بەدەستەکانیشیان بڕیار لەبەرژەوەندی لایەنێک لەسەر ئەژماری لایەنێکیتر نایەن، بەڵکو بەرژەوەندی گشتی وڵات هەمیشە کاری لە پێشینەیە بە پێچەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوین کە سەختترین کاری دەسەڵاتدار و عەوامیش باوەڕهێنانە بەمافی بەرامبەر، بەڵکو بەپێچەوانەوە هەمیشە نەتەوەو ئاین و مەزهەب و ڕەچەڵەکی بەرامبەر بە مەترسی لەسەر بوونی خۆی ئەبینێ و سەرکەوتن و مانەوەی خۆی لەسەرپانکردنەوەی بەرامبەرا ئەدۆزێتەوە.
یاشترین نمونەش لەو وڵاتانەی ئەمریکا لە مێژووی خۆیا داگیری کردوون لە هەموویا فەشەلی هێناوە کە دەوڵەتی موئەسەسات و کۆمەڵگەیەکی مەدەنی لەدوای خۆی بەجێبهێڵێت، بێجگە لە ئەڵمانایای ڕۆژئاوای و یابان نەبێت، ئەمەش ناگەڕێەتوە بۆ ئەوەی کە ئەمریکا لەو دوو ولاتەیا مامەڵەیەکی جیاوازتری کردووە، بەڵکو ئەگەرێتەوە بۆئەوەی خەڵکی ئەو دوو وڵاتە جۆری بیرکردنەوەیان جیاوازە بۆ ژیان، بە هۆشیارییەکی زۆرەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکان ئەکەن و لێکدانەوەکانیان لێکدانەوەیەکی تەندروستە.
ترسی نەتەوەی ژێردەست:
گرنگە میلەتی ژێردەست هەمیشە لایەنی کەمی ترسی هەبێ لە میلەتی سەردەست، چونکە بەردەوام و کلتور و زمان و خاک و بوون لەژێر هەڕەشەی فەوتانایە، هەربۆیە بەندە هەمیشە تووشی شۆک ئەبم کاتێک ڕۆشبیرێک و کەسێکی ئاست بەرزی نەتەوەکەم ئەبینم لە مێدیاکانەوە بێئاگایانە باس لە نەمانی سنوری نەتەوە و نەتەوە-دەوڵەت ئەکات و داکۆکی کردن لە نەتەوەیەکی پارچە پارچە کراو بە چوار سنوری دەستکرد و بەزۆر سەپاو بە فشەی قەومی ناوئەبەن.
نایشارمەوە ئەوان ڕاست ئەکەن، ساڵانێکە لە ڕۆژئاوا و وڵاتانی پێشکەوتووا هێدی هێدی کار لەسەر نەمان و کاڵ بوونەوەی چەمکی نەتەوە-دەوڵەت ئەکەن، چونکە نەتەوە جیاوازەکانی ناو سنورێکی دیاریکراو لەسەر مرۆڤ بوون ڕێز لە بوونی یەکتر ئەگرن نەک نەتەوە و ئاینزا، مەخابن لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێچەوانەکەی ڕاستە، ڕێز لە مرۆڤ بوون ناگیرێ هێندەی ڕێز لە ئاین و مەزهەب و نەتەوە ئەگیرێ لەناو سنورێکی دیاریکراوا، ئەمەش ئەو هۆکارەیە کە وائەکات میلەتی بندەست هەمیشە ترسی لە فەوتانی کلتور و زمان ونەریت و خاکەکەی هەبێت.
خۆئەگەر نەتەوەکانی ناو سنورێکی دیارکراو هۆشیاری تەواویان هەبێت و ڕێز لە مرۆڤ بوون بگرن، ئەوا سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی باشترین و گونجاوترینە بۆ ئەو تێکەڵ و پێکەڵی و لکاندنە بەزۆرەملێیەی ناو سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، چونکوم لە مۆدێلی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکا ئەکرێ هەر نەتەوەو پێکهاتەیەک لەبری ئەوەی لەناو گلۆبالیزم یان ئیمپراتۆریەتی نەتەوەی سەردەستا بتوێنەوە، بەپێچەوانەوە درێژە بەبوونی خۆی بات و گەشەش بکات، بەڵام ئەمە تەواو جیاوازە لە مۆدێلی نەتەوە-دەوڵەت، کە لێرەیا هەموو نەتەوە بچوکتر و کەمینە و پێکهاتەکان ئەبن بەخۆراکی نەتەوەی سەردەست، نەک هەر گەشەش ناکەن بەڵکو هێدی هێدی بەرەو توانەو لەناوچونیش ئەچن. بەبارێکیترا ئەگەر باس لە سیستمێکی دیمکراتی ڕاستەقینە بکەین ئەوا ئەبێ باس لە مۆدێلی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک بکەین، بەتایبەت لەو وڵاتانەی کە نەتەوە و پێکهاتەی جیاوازی تیایە، بەڵام ئەم مۆدێلە بۆ خەلکانی نەتەوە پەرست و ئاینزای ڕادیکاڵ و ووشک قوتدانی قورسە.
بەندە لایەنگری سیستمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیم وەک کلیلی چارەسەر ئەیبینم بۆ ئەو نەتەوەو ئاین و پێکهاتە جیاوازانەی بەزۆرەملێ لە چوارچێوەی سنورێکا کۆکراونەتەوە، بەمەرجێ نەتەوەی سەردەست و بڕیاربەدەست باوەڕی بەو مۆدێلە هەبێت، بەڵام ئەگەر نەتەوەی سەردەست و بڕیاربەدەست کاری بەو مۆدێلە نەکرد ئەوا ئەبێ نەتەوە و پێکهاتە کەمینەکانیتر لەهەوڵی پاراستنی خۆیانابن و نەتەوە-دەوڵەت لەبیرنەکەن، بۆ نمونە ئەگەر لە تورکیایا کار لەسەر پاراستنی زمان و نەریت نەکەی، ئەوا نەک دەوڵەت بۆ دروست ناکرێ بەڵکو نەتەوەکەش ئەتوێنرێتەوە.
ترسی #مەسعود بارزانی#:
بەشێک لەو خاڵانەی مەسعود بارزانی پێئەناسرێتەوانێ ئەوەیە کە ئەو بێدەنگ، کەمدوو، ڕاڕا، نهێنی پارێز، ئینکار. شەرمن و بەئاگاشە لە گۆڕنکارییەکان.
بووە بە باو کاتێک کە کاک مەسعود دەرەکەوێ و پەیامێک بڵاوکاتەوە ئەوا بەدوایا گۆڕنکارییەک، کارەساتێک یان بوومەلەزەیەکی سیاسی لە عێراق بەگشتی و لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ڕووئەیا.
دواین پەیامی مەسعود بارزانی دوایی گۆڕانکارییەکانی ئەفگانستان وڕووخانی حکومەتی ئەو وڵاتە زۆر لەوە خێراتر کە جیهان چاوڕێی ئەکرد، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و دەستگرتنی تاڵیبان بەسەر کابوڵی پایتەختا، لێکدانەوەی زۆری بۆکرا کە گوایە کاک مەسعود شتێک ئەازنێ بۆیە پەیام بڵاوئەکاتەوە.
هەندێک لێکدانەوەی ئەوەیان بۆکرد کە کاک مەسعود زانیاری ئەوەی لایە کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەکشێنەوەو سیناریۆکەی ئەفگانستان لە عێراقیش دووبارە ئەبێتەوانێ، هەندێکیتریش باس لەوە ئەکەن کە مەسعود بارزانی مەبەستێتی وورەی خەڵک و هێزی پێشمەرگە بەرزبکاتەوە لەئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
مەسعود بارزانی درک بەوە ئەکا کە ئەمریکا ناوچەکە چۆڵ ناکات بەڵام ناتوانێ متمانەشیان پێباکات، بەتایبەتی لەدوای پرسی ڕێفراندۆم و کارەساتی لەدەستدانی نیوەی زیاتری خاکی هەرێمی کوردستان و بێدەنگی ئەمریکا.
ترسی مەسعود بارزانی #داعش#ێش نیە، چونکوم ئەو ئەبێ ئەوە باش بزانێ کە داعش هێندەی چاوی لەناوچە سونی و عەرەب نیشینەکانە هێندە چاوی لە هەرێمی کوردستان نیە، چونکە خەڵکی ئەو ناوچانە پشت و پەنان بۆ داعش بەپێچەوانەی خەڵکی کوردستانەوە کە بەئاسانی تەسلیمی ئەو هێزە تاریک پەرستە نابن.
کاک مەسعود ئەبێ ئەوەش بزانێ کە دوژمنی ژمارە یەکی داعش و سونە، هێزە شیعەکان و #حەشدی شەعبی#ە نەک و کوردی زۆرینە سونە مەزهەب، هەڵبەتە لەسەردەمی ئەوپەڕی بەهێزی داعشا هێندەی خەتەر لەسەر بەغا باخی داد بوو هێندە ترس لەسەر #هەولێر# نەبوو، خۆ ئەگەر کورد خۆی زۆر کلکەقنێی داعشی نەیایە بەهۆی کەمی زانیاری جیۆسیاسی و تێگەشتن و لێکدانەوەی هەڵەی ڕاوێژکارە ناشارەزاکانی هەرێم بۆ ڕەوشەکە، ئەوا لایەنی کەم داعش بەو زووییە ڕووی لە ناوچە کوردستانییەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم نەئەکرد.
ترسە گەورەکە:
ترسی گەورەکەی مەسعود بارزانی حشدی شەعبیە و ئەو ترسەش ترسێکی مەشروعە. کاک مەسعود ئەبێ بزانێ کە ئەمریکا ناوچەکە چۆڵ ناکات، نەک لەبەر چاوی کاڵی کورد بەڵکو لەبەر پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەڵام، ئەبێ ئەو باش لەوەش تێبگات کە ئەمریکا دۆست و هاوڕێی هەمیشەی نیە، بەڵکو بەرژەوەندی هەمیشەی هەیە و هیچیتر، هەربۆیە لەئەگەری مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق وە بەتایبەتی لەلایەن حشدی شەعبیەوە بەپاڵپشتی ئێران، ئەوا هیچ دوورنیە ئەمریکا سازش لەسەر هەرێمی کوردستان بکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان، ڕێگا بە حشدی شەعبی بات دەست بەسەر هەرێمی کوردستانیشا بگرن لەچوراچێوەی سەروەری و یەکپارچەیی و خاکی عێراق، بۆیە ترسەکەی کاک مەسعود ترسێکی مەشروعە.
ترسەکەی کاک مەسعود مەشروعە، چونکە ئەو لە هەمووان باشتر ئەزانێ کە هێزی پێشمەرگە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی حشدی شەعبی و سوپای عێراقی نیە، نەک لەبەر بێ توانای خودی پێشمەرگە، بەڵکو لەبەر ناڕێکخراوەی و کۆنەکردنەوەی کۆی هێزەکان لە چوارچێوەی #وەزارەتی پێشمەرگە#یا، ئەمە بێجگە لەبوونی دوو دژە تیرۆر، دوو ئاسایش و چەندین هیزیتر لەژێر ناوی جیاوازا کە نەک سەر بە حیزبن بەڵکو لەناو حیزبیشا سەر بە تاکە کەسێکن و گۆێرایەڵی تەنها ئەو کەسەن، لەبری خۆشەویستی نیشتمان و خاک و نەتەوە فێری تاک پەرستی کراون.
ترسەکەی مەسعود بارزانی مەشروعە، چونکە ئەو لە 16ی ئۆکتۆبەرا بەچاوی خۆی بینی کە کەس گوێرایەڵی فەرمانەکانی ئەو نەبوو وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێم، بەڵکو هەر کەسەو ئەسپی خۆی تاو ئەیا تا خۆی ڕزگارکات، بەفەرمانی خەڵکانی حیزبی و بنەماڵەیی و تاکەکەسی ئەجوڵان، ئەوەی کە هەبوون چەند پێشمەرگەیەکی خوێن گەرم بوون بەڵام بێ پشت و پەنا و بێ سەرکردە.
ترسەکەی مەسعود بارزانی مەشروعە، چونکە ئەو لە هەمووان باشتر ئەزانێ لە چوارسەد هەزار پێشمەرگەی مووچەخۆرە بەڵام بە ئاستەم ئەتوانرێ چل هەزار پێشمەرگەی فعلی و شەڕکەر و گیان فیدا ئامدەکرێ لەئەگەری هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکا.
ترسەکەی مەسعود بارزانی مەشروعە چونکوم ئەو باش ئەزانێ هەرێمی کوردستان پڕیەتی لە جەنەراڵ عەبدول ڕەشید دۆستم جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان وخاوەنی زۆرترین مەدالیای ئازایەتی، بێ بەشیش نیە لە ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفگانستان.
ئەفگانستان:
ئەبێ هەموو لایەک ئەوە باش بزانێ لەڕووی جوگرافیا و جیۆپۆلەتیکەوە عێراق و هەرێمی کوردستان زۆر جیاوازترن لە ئەفگانستان لەبەر چەند خاڵێک:
1. لە مێژووا هیچ کاتێک ئەفگانستان ناوچەی نفوزی ئەمریکا نەبووە و ناشبێ.
2. پێش 11ی سێپتێمبەر ئەمریکا هیچ بەرژەوەندییەکی ئەوتۆی لەئەفگانستان نەبووە تا هەوڵی پاراستنیبات.
3. چوونی ئەمریکا بۆ ئەفگانستان بۆ تۆڵەکردنەوە و بەرزکردنەوەی وورەی شەقامی ئەمریکا و موراڵی سیاسی بوو.
لەڕاستییا ئەمریکا زۆر زیاتر لەپێویست لە ئەفگانستان مایەوە چونکە چوونی ئەوان بۆ دروستکردنی سوپایەکی بەهێز، حوکمەتێکی ڕەشید، وڵاتێکی موئەسەسات و کۆمەڵگەیەکی مەدەنی نەبوو، بەڵکو ئەوان بۆ کارێکی دیاریکراو چوونە ناو ئەو وڵاتەو ئامانجەکەی خۆشیان پێکا، سەرکەوتووش ئەبوون ئەگەر زووتر ئەو وڵاتەیان بەجێهێشتایە.
لەبەر ئەو هۆکارانەی سەرەوە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفگانستان بابەتێک بوو تەنها پەیوەست بوو بەکاتەوە، چونکە هیچ بەرژەوەندییەکی سترایژی ئەو دوو وڵاتە پێکەوە نابەستێتەوانێ.
عێراق:
سەبارەت بە عێراق هاوکێشەکە تەوا و جیاوازە و هاتنی ئەمریکا و بۆ عێراق و ناوچەکە کارێکی بێ بەرنامە و لەخۆوە نەبوو، بەڵکو ئەو کارە بەرنامەیەکی لەمێژینەی زلهێزەکان بووە هەمیشە.
دوای ڕووخانی عوسمانییەکان و دابەشکردنی میراتی پاشماوەی ئەو ئیمپراتۆریەتە و پەیمان و ڕێکەوتننامەکانی ڕێکخستنی سنور، سایکس بیکۆ، سان ڕیمۆ، سیڤەر، لۆزان، میساقی میلل و ڕێکەوتنامەی جەزائیر هەمیشە ئەم ناوچەیە جێگای سەرنج و بەرژەوەندی زلهێزەکان بووە و بەدیارکراویش بەریتانیا و فەرەنسا، بەلام دوای کۆتای هاتمی جەنگی دووەمی جیهانی و کۆتای بلۆکی بەریتانیا و دەرکەوتنی زلهێزێکی وەک ئەمریکا، ئیتر چاوی ئەو ولاتە 51 ئەستێرەیە کەوتە سەر ئەم ناوچەیە، هەمیشە لەهەوڵ و پلانی ئەویان بوون کە چۆن پێگەی خۆیان لەم ناوچەیەیا بەهێزبکەن و بنکە و مۆڵگەی سەربازی تیا جێگیربکەن.
سەدام حسێن دیکتاتۆری خوێن ڕێژو بەزیوی عێراق ئەو کارەی بۆ ئەمریکییەکان ئاسان کرد، بەهۆی هەڵەی داگیرکردنی کوێتەوە، (ئەو کاتەی سەدام ئەڵێ بەنیازی چوونە ناو کوێتین و باڵوێزی ئەمریکا دڵنیای ئەیات بەسەدام و ئەڵێ ئێمە پەیوەندیمان بەسەر داگیرکردنی کوێتەوە نیە و ئەو کێشەی خۆتانە، ئەو کاتە جەژنی ئەمریکا و بەدیهێنانی خەونە دێرینەکەیان بوو).
ئەمریکا وانەهاتۆتە ناوچەکە کە بەئاسانی پاشەکشێی لێبکات و هەمیشە سیناریۆو بەرنامەی ئامادەکراو هەیە کە ببێتە هاوکارو هۆکاری مانەوەی ئەو زلهێزە لە ناوچەکە لەبەر چەن هۆکارێک:
1. هاوسنوری عێراق لەگەڵ ئێران.
2. نەبوونی متمانە بە تورکیا و جێگرەوەی بنکەی سەربازی ئێنجەرلیک لەکاتی بێ هیوا بوون لەو وڵاتە.
3. پاراستنی ئیسرائیل لەو هەموو دوژمنە زۆرەی لەناوچەکەیا هەیەتی.
4. چاودێرکردنی ڕوسیا و ڕێگری کردن لێی، چونکە لەئەگەری کشانەوەی ئەمریکایا ڕوسیا دەستی واڵاتر ئەبێت.
5. مانەوە لەپێناوی پاراستنی بەرژەوەندییە بازرگانیەکانی ئەمریکا، ئێستا لەبوونی ئەمریکا خۆیا وڵاتی چین چەندین هەنگاو لەڕووی بازرگانیەوە پێش ئەمریکا کەوتووە، ئەمریکاش باش ئەوە ئەزانێ مانەوەی لەم ناوچەیە ڕێگرە تا چین زیاتر بازرگانی ناوچەکە قۆرخ نەکات و شوێنپێ قایمتر نەبێت.
لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەوا ئەبێ ترسی یەکەم لە تورکیابێ چونکە ئەوان بەپلان و بەرنامەوە چاویان بڕیوەتە موسڵ و هەولێر و #کەرکووک#.
نابێ بیریشمان بچێ کە فەرەنسا بە کردار سەلماندوویەتی کە بەنیاز نیە دەست لە کورد بەربات و بەتەنیا بەجێیهێڵێ. سوریا ناوچەیەکی گرنگە بۆ فەرەنسا و نایەوێ بۆ تورکیا و ڕوسیای بەجێهێلی، هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان ئەو کارە بۆ فەرەنسا ئاسانترئەکات.
ترسی کورد:
یەک نەبوون، چەندین بەرەیی، خیانەت، جاشایەتی، بڕوا بەخۆ نەبوون، بڕوا بەیەک نەبوون، گەندەڵی، شەڕی ناوخۆ، هاوکاری کردنی دوژمن لە دژی براو هاونەتەوە، تەسلیم بوون بە ڕۆژەڤی دەرەکی، چاوساغێ کردن بۆ دوژمن، ڕادەستکردنی خاک و نیشتمان بەرامبەر پارە و دەسەڵات، نەزانی لە بەرێوەبردن و کارگێڕی، زۆری ڕاوێژکاری نەزان، زۆری حیزبی بنەماڵە و تاکە کەس، بۆماویی دەسەڵات، زۆری سەرۆک و نەبوونی سەرکردە.......هتد
سامانی وەستا بەکر [1]
27-08-2021
سوید-ستۆکهۆڵم

Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,005 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
HashTag
liittyy kohdetta: 1
1. Päivämäärät ja tapahtumat 27-08-2021
Ryhmä: Artikkelit
Publication date: 27-08-2021 (3 Vuosi)
Asiakirjan Tyyppi: Alkukielellä
Kieli - Murre: Kurdi - Sorani
Maa - Alue: United Kingdom
Puolue: ISIS
Technical Metadata
Tekijänoikeus Tämän tuotteen on myönnetty Kurdipedia mukaan kohteen omistajalle!
Tuote Laatu: 99%
99%
Lisääjä ( هاوڕێ باخەوان ) on 27-08-2021
Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu ( ڕۆژگار کەرکووکی ) 28-08-2021
Tämä kohta on hiljattain päivittänyt ( هاوڕێ باخەوان ) on: 24-10-2023
URL
Tämä tuote on katsottu 1,005 kertaa
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Actual
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
01-01-2013
هاوڕێ باخەوان
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
Kirjasto
Layla
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Sharaf Khan Bidlisi
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  534,687
Kuvat
  110,373
Kirjat
  20,304
Liittyvät tiedostot
  104,508
Video
  1,566
Kieli
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
301,394
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,296
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,089
عربي - Arabic 
31,072
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,672
فارسی - Farsi 
10,144
English - English 
7,630
Türkçe - Turkish 
3,671
Deutsch - German 
1,746
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
31,485
MP4 
2,567
IMG 
202,078
∑   Yhteensä 
236,453
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.92
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.641 toinen!